ئەم بابەتە لە فەیسبووک یان توویتەر شێر بکەن

مه‌حمود سه‌نگاوی:چەندین كەس هەیە پێی عەیبە خۆی بێتەوە ناو یه‌كیَتی،دەیەوێت تەكلیفێكی لێبكەین بۆ گەڕانەوە

Write e-mail Print PDF

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیَتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵیَت"ئەوانەی لەیەكێتی زویر بوون ئێستا زۆربەیان بەرەو لای ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ) دێنەوەو چەندین كەس هەیە پێی عەیبە خۆی بێتەوە و دەیەوێت تەكلیفێكی لێبكەین بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان"

سه‌نگاوی‌ له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ(تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ سلێمانی‌" له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ ئێستای‌ ناو یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:بەرای من دۆخی ئێستای یەكێتی، دۆخێكی زۆر باشە، جەماوەری یەكێتی جەماوەرێكی بەهێزە، ئەوانەشی لەیەكێتی زویر بوون ئێستا زۆربەیان بەرەو لای ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ) دێنەوەو چەندین كەس هەیە پێی عەیبە خۆی بێتەوە و دەیەوێت تەكلیفێكی لێبكەین بۆ گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان"

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌:خەڵكی زۆر توندیش هەبووە بەرامبەر ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ) كە ئەم رۆژانە خۆی هاتووە و وتویەتی لەیەكێتی نیشتیمانی كوردستان زویر بووم، بەڵام ئەم سیاسەتەی ئەم سەردەمەی یەكێتـی نیشتیمانی كوردستان سیاسەتێكی ئەوەندە باشە من ناچاربووم خۆم بێم بۆلاتان و بڵێم كاكە گیان من جارێكی تر ئەندامی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانم و چ ئەركێك ئەیەنە سەر شانم ئامادەم جێبەجێی بكەم"

مەحمود سەنگاوی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات یەكێك لەهۆكارە بنەڕەتیەكان، بوونی كێشەیە لەژمارەی كادر، بەداخەوە بەهۆی هەموو ئەو هەڵبژاردنە نادروستانه‌ی‌ كاتی خۆی كرا، بەهۆی ئەو دەستەگەری و تەكەتولەی لەناو ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ) هەبوو، ئەنجامەكەشی جیابوونەوەی گۆڕانی لێكەوتەوە، خەڵك هەن فێری شتێك بووە كە هەمیشە دێتەوە یادی تەكەتول و زەختێكی لێ دەكریت، تەكەتول دێتەوە یادی، هەرچەندە تەكەتول لەناو ( یەكێتی نیشتیمانی كوردستان)دا وەكو تەكەتول نەماوە، بەڵام هێشتا بیروبۆچوونی جیاواز هەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا پێموانیە تەكەتول مابێ‌

هه‌روه‌ها باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌: لای من كە لێپرسراوی مەڵبەندیكەلارم لەیەك كەس قبوڵ ناكەم تەكەتول بكات، خۆشتان دەزانن من هەموو ژیانم پێشمەرگایەتی بووە، بزانم یەكێك زیان بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەگەیەنێت بەڕاستی رێگەی نادەم، پێی ئەڵێم كاكە ئەگەر بیرورات وایە دەتوانی نەقڵ بیت بۆ شوێنێكی تر"

Add comment


Security code Refresh

پەیوەندی بکە با لۆگۆکەت لە ئێرە بێت

ڕیکلام کرد لە سایتی یەکێتی ئایندەیە بە جیھانت دەناسێنی بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە پەیجی یەکێتی ئایندەیە لە فەیسبووک