سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئاسایشی كه‌ركوك راگه‌یاند: دوای روودانی سه‌ربڕینی چوار ئه‌ندامی خێزانێكی توركمان له‌شاری كه‌ركوك له‌كاتی به‌ربانگ و رۆژووشكاندندا، زانیاریمان پێگه‌یشت كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ئه‌و تاوانه ئه‌نجامدراوه و یه‌كێكیان به‌ره‌و شاری سلێمانی هه‌ڵاتووه، ئێمه زانیارییه‌كانمان دایه هێزه‌كانی ئاسایش له سلێمانی و توانیان له بازگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌ستگیری بكه‌ن.
وتیشی: "ئه‌و تۆمه‌تباره خێزانداره و ئێستا لای ئێمه به‌ندكراوه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانی به تاوانه‌كه‌دا ناوه كه ته‌نیا له‌به‌ر پاره ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه و یه‌كێكی تریشی له‌گه‌ڵدا بووه و هه‌ردوو تاوانباره‌كه ئامۆزای یه‌كترن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: خێزانه‌كه‌ش ماڵی پوری یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانه و هاتوچۆ له نێواندا هه‌بووه و زانیویه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندن، دوای كوشتن و سه‌ربڕینیان پاره‌یه‌كی زۆری دزیوه كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه زیاتر له 50 ملیۆن دینار‌و زیاتر له 3 كیلۆ ئاڵتون و چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێكه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
وێنەکە وەرگیراوە



